بكوژی هاووڵاتییەكەی كەركوك دەستگیركرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 76

راچڵەكین -

پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە ئەمشەو هاووڵاتییەكی لە گەڕەكی شۆراو كوشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، دوای كەمتر لە نیو كاتژمێر لە رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شۆراو، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رەحیماوا توانییان بكوژەكە دەستگیر بكەن و دەستبەسەر ئەو چەكەشدا بگرن كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە.

پۆلیسی كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە لەنێوان بكوژ و كوژراوەكە، لەئێستاشدا تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دوای گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی دادگای تایبەتمەند دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، بەهۆی كێشەیەكی كۆنی خێزانی، ئەمشەو كوژراوەكە هێرشی كردووەتە سەر ماڵی بكوژەكە بە گەڕەكی شۆراو و بە چەكی جۆری دەمانچە چەند تەقەیەكی كردووە، لە وەڵامدا بكوژەكە بە چەكی كڵاشینكۆف وەڵامی داوەتەوەو بە سێ فیشەك كوشتوویەتی.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن