راچڵەكین-
نێردەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆشداریدا لەوەی ئێران هەفتەیەكی ماوە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی كەرەستەی پێویست بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەو هەنگاوەش هێڵی سوورە بۆ ئەمریكا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی شوباتی 2026 ستیڤ ویتكۆف لە لێدوانێكیدا بۆ فۆكس نیوز، رایگەیاند، سەرۆك ترامپ هەست بە بێزاری دەكات لە وەڵامنەدانەوەی ئێران بۆ داواكارییەكانی ئەمریكا سەرەڕای ئەو فشارە سەربازییەی كە خراوەتە سەری.
ویتكۆف بڕوای خۆی نیشاندا كە دۆناڵد ترەمپ، هەموو ڕێنماییەكانی خۆی سەبارەت بە دانوستانەكان داوە و هەروەها هێڵە سوورەكانیشی داناوە:" پێویستە ماددە پیتێنراوەكان وەربگرینەوە."
نێردەكەی ترەمپ دەڵێت:" سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، لەئێستادا رێژەی پیتاندن گەیشتووەتە 60%، ئەگەر زۆرە كە لەماوەی هەفتەیەكدا ماددەی پێویستیان لەبەردەستدا بێت بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەوەش بابەتێ:ی مەترسیدارە."
وتیشی:" ئیدارەی ئەمریكا پێشبینی دەكات تاران راگەیەندراوێكی فەرمی بڵاوبكاتەوە كە تیایدا جەختبكات لەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات، لەگەڵ دیاریكردنی هەنگاوە پێویستەكان بۆ سەڵماندنی ئەو نیەتەیان."