هێرشی مووشەكی دەكرێتە سەر چەند شارێكی ئۆكراینا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 69

راچڵەكین -

رووسیا هێرشی مووسەكی دەكاتە سەر ئۆكراینا و چەند تەقەینەوەیەكیش كیێڤی پایتەخت و ژمارەیەك شاری دیكەی هەژاند، حكومەتی ئەو وڵاتەش باری نائاسایی رادەگەیەنێت.

میدیاكانی ئۆكراینا بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 22-2-2026، چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە شارەكانی كیێڤ، نیكۆلایف، كیرۆفوگراد و هەرێمی دنیبرۆپیترۆفسك روویاندا و زیانێكی گەورەیان لێكەوتەوە.

هێرشەكان لەلایەن سوپای رووسیاوە بە موشەكی بالیستی ئەنجامدراون و بەگوێرەی زانیارییەكان، چەندین پێگەی گرنگ و ستراتیجی لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا و چەند شارێكی دیكەی ئەو وڵاتە بۆردومانكراون.

بەهۆی هێرشەكانەوە، حكومەتی ئۆكراینا باری نائاسایی لەسەرانسەری وڵاتەكەی راگەیاند و تیمەكانی فریاگوزاریشی خستە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر هێرشێكی دیكە كە لەلایەن سوپای رووسیاوە بكرێتە سەر وڵاتەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن