راچڵەكین -
كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەزۆرینەی دەنگ بەڵگەنامەیەك پەسەند دەكات كە ئۆكراینا لەدژی رووسیا پێشكەشی كردبوو، ئەمریكا و 50 وڵاتی دیكەش خۆیان لە دەنگدان بە بەڵگەنامەكە بەدوور دەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 24-2-2026، لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، دەنگدان لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە كرا كە ئۆكراینا لەدژی رووسیا پێشكەشی كردبوو، بەڵگەنامەكە بە زۆرنەی 107 دەنگ پەسەندكرا، 12 وڵاتیش لەدژی بەڵگەنامە دەنگیاندا، لەوانە رووسیا، ئێران، بێلارووس و كۆریای باكوور.
لە بەرامبەردا 51 وڵات خۆیان لە دەنگدان بە بەڵگەنامە بەدوور گرت، لەوانەش ئەمریكا، بەرازیل، ئەرمینیا، هەنگاریا سڕبیا و ئۆزبەكستان.
لەكاردانەوەی پەسەندكردنی بەڵگەنامەكەی ئۆكراینا، جێگری نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، رایگەیاند: بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، بەپێچەوانەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەڕووی یاساییەوە پابەندكراو نییە، بەو پێیەش هیچ گرنگی و بایەخێكی نییە و رووسیاش ناچێتە ژێرباری كاركردن بەناوەڕۆكی بەڵگەنامە پەسەندكراوە.
وتیشی:" ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئۆكراینا بەلایەنەوە گرنگە ئاشتییەكی هەمیشەیی بەرقەرار بكرێت، پێویستە لەسەریان بەدوای رێگەچارەسەرێكدا بگەڕێن كە بۆ هەردوولا (رووسیا و ئۆكراینا) پەسەندكراو بێت".