مۆسكۆ داعشە بەڕەگەز ڕووسییەكان لە عیراق وەردەگرێتەوە

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 103

راچڵەكین-

حكومەتی مۆسكۆ ئامادەیی خۆی نیشاندا ئەو داعشە بەڕەگەز ڕووسیانە لە عیراق وەربگرێتەوە كە ئەندامی ئەو رێكخراوەكان و لە ئێستادا لە زیندانەكانی عیراقدان.

لەكۆبوونەوەی نێوان عەبدولكەریم هاشم مستەفا، باڵیۆزی عیراق لە مۆسكۆو، وەزیری دەرەوەو بریكاری وەزیری ناوخۆی روسیا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوبات بەڕێوەچووە، هاوكاری نێوان وەزارەتەكانی ناوخۆی هەردوو وڵات تاوتوێ كراون.

ئاژانسی هەواڵی عیراق بڵاویكردووەتەوە، باڵیۆزی عیراق داوای لە حكومەتی روسیا كردووە، ئەو هاووڵاتییانە وەربگرێتەوە كە ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و لە زیندانەكانی عیراق راگیراون.

وەك ئاژانسە عیراقییەكە بڵاویكردووەتەوە، بریكاری وەزیری ناوخۆی رووسیا لاری نەبووە لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە روسییەكان، دوای  پشتراستكردنەوەی رەگەزنامەكانیان كە روسین.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن