نیسك و دۆشاوی تەماتەی بەشە خۆراكی ئەم مانگەى هاوڵاتیان خراپبوون؟

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین-

وەزارەتی بازرگانی عیراق لەبارەی خراپبوون و تێكچوونی نیسك و دۆشاوی تەماتەی ئەم مانگەی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان ڕوونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە خراپبوونی ئەو بەشەخۆراكانە دەكەن ڕەتدەكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو ماددە خۆراكیانەی دابەش دەكرێن، پێشوەختە لەلایەن تاقیگەكانەوە پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت و چاودێری دەكرێن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی شیاون بۆ بەكارهێنان یاخود نەخێر. 

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە،  تیمەكانی چاودێری و پشكنین بەردەوامن لە بەسەركردنەوەی كۆگاكان و بریكارەكانی خۆراك بە شێوەیەكی خولی، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ماددەكان، هەر لایەنێكیش كەمتەرخەم بێت، رێكاری یاسایی توندی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن