راچڵەكین-
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە چەند دۆسێیەكیان تاوتوێكرد لەنێویاندا تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە دامەزراوەكانی سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026 ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە لەدیمەشق-ی پایتەخت، لەگەڵ تۆم باراك-ی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا كۆبووەتەوەو چەند دۆسێیەكیان تاوتوێكردووە.
باراك شەیبانی، جەختیان لە پابەندبوونی تەواو بە یەكپارچەیی خاك و سەروەریی سوریا كردووەتەوە. هەروەك باسیان لە هەنگاوە كردەییە ئەنجامدراوەكان كردووە لەبارەی دۆسێی تێكەڵكردنەوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتی سووریادا. وەك لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە.
هاوكات تۆم باراك، جەختی لەوەكردووە، كۆمپانیا گەورەكانی ئەمەریكا بەبایەخەوە دەڕوانن لە بەشداریكردنی پرۆسەی بووژانەوەی ئابووریی سووریا، بەتایبەتی لە كەرتی نەوت و وزە و كردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان لەبەردەم شارەزایانی نێودەوڵەتی.