ئەو تۆمەتبارەی دەیان ملیۆن دیناری لە ماڵێك دزیبوو دەستگیر كرا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین -

لە قەزای چەمچەماڵ تۆمەتبارێك لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا كە زیاتر لە 113 ملیۆن دیناری لە ماڵێ: دزیبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نوسینگەی چەمچەماڵی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سكاڵای تۆماركرد كە دز چووەتە سەر ماڵەكەیان و قاسەی پارەكانیانی دزیوە كە بڕی (113 ملیۆن دینار و 300 دۆلاری ئەمریكی) تێدا بووە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسیەكە وەرگیراو دەستبەجێ نوسینگەی چەمچەماڵی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام و بەسوود وەرگرتن لەكامێراكانی چاودێری و سەرچاوەكانیان، توانرا تۆمەتبارێك بەناوی (ع، ع، ع) لەدایكبووی 2004 دەستگیر بكرێت.

تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن