هۆڵەندا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئیسرائیل رادەگرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین -

بەهۆی مەترسی هێرشكردنە سەر ئێران، هۆڵەندا برشیاردەدات سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئیسرائیل رابگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-2-2026، كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانیی هۆڵەندا (KLM) بڕیاریدا لەرۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەنێوان ئەمستردام و تەلئەڤیڤ-ی پایتەختی ئیسرائیل رابگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت-ی ئیسرائیلی، بڕیارەكەی كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانیی هۆڵەندا بەهۆی مەترسی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران دێت، كە ئەگەری هەیە تارانیش هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل، بڕیارەكەش لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو گەشتیارانەیە كە لەڕێگەی كۆمپانیای (KLM)ەوە گەشت بۆ ئیسرائیل دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن