راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەكات پاشان كاریگەری بارانبارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت . لە كاتەكانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەكات و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران بارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان كەمێك بەفر بارین دەبێت .
سبەی هەیینی 27ی شوباتی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت. پلەكانی گەرما پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن بە نزیكی ( 4 - 5 ) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەكان ( 6 - 7 ) پلە نزم دەبێتەوە .وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر 12 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی