وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەر بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان دێتەدەنگ

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 69

راچڵەكین -

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لەبارەی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی ناوخۆ، دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات و داواش لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسییانەدا بكەن كە لێكەوتەی نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی ژیانی خەڵك و ئابووری كوردستان.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بۆ رای گشتی و دەزگاكانی راگەیاندن، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە باس لە بەكارهێنانی دەرمانی ڤاكسینی قەدەغەكراو لە كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكرێت، لەوبارەیەوە ئاشكرایكردووە، مامەڵەكردن بە دەرمان و ڤاكسینی ڤێتێرنەری و بەكارهێنانی، لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە رێكخراوە و سەرجەم خاوەن پڕۆژەكانی بواری ئاژەڵی و پەلەوەری ئاگاداركراونەتەوە لە چۆنیەتی پابەندبوون بە بەكارهێنانی لیستی قەدەغەكراوەكان.

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە، بەكارهێنانی جۆرێك دەرمانی قەدەغەكراو لەلایەن چەند كەسانێك كە بە سزای یاسایی خۆیان گەیەندراون، سەرجەم هاووڵاتیانیشی دڵنیاكردووەتەوە كە بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەژێر چاودێریی لیژنە تایبەتەكانی وەزارەتی كشتوكاڵن و بەدواداچوون و پشكنینی بەردەوامیان بۆ دەكرێن ئینجا دەخرێنە بازاڕەوە.
 
دەقی راگەیەندراوەكە:


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن