شەڕ لەنێوان سوپای ئەفغانستان و پاكستان دەستی پێكرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 117

راچڵەكین -

سوپای ئەفغانستان لەچەندین قۆڵەوە هێرشێكی فراوانی بۆسەر پاكستان ئەنجامدا و شەڕو پێكدادانی سەخت لەنێوان سوپای هەردوو وڵات بەردەوامە و چەند پێگەیەكی سەربازیی پاكستان كەوتوونەتە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئەفغانستان.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-2-2026، سوپای ئەفغانستان وەك تۆڵەسەندنەوەیەك بەرامبرە هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای پاكستان، لە چوار پارێزگای رۆژهەڵات و باشوورەوە هێرشی فراوانی بۆ سەر سوپای پاكستان دەستپێكرد و چەند پێگەیەكی سەربازیشی لەسەر سنوور كۆنترۆڵكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەئێستادا شەڕو پێكدادانی سەخت لەنێوان سوپای ئەفغانستان و پاكستان بەردەوامە و هەردوولا چەكی قورس لەدژی یەكتر بەكاردەهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن