مەسرور بارزانی بڕیارێك لەبارەی فەرماندەیی دەڤەرەكان دەدات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 433

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێم

راچڵەكین -

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ لەسەر دەسەڵاتەكانی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی چاكسازی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-2-2026،  مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێم، واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (كارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەكان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، واژۆكردنی دەسەڵاتەكانی فەرماندەیی دەڤەرەكانی پێشمەرگە، لەچوارچێوەی ڕێكخستن و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دێت، كە ئەمە خواستێكی هاوپەیمانان و  پێكهاتەكانی وەزارەتی پێشمەرگەو رێكەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆریان داوەو كاریان بۆیكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن