باراندەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 160

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ  هەینی 27ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . لە سنووری پارێزگای هەولێر و كەركوك نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت بەڵام لە ناوچەكانی تری هەرێم ( پارێزگای دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان ) ڕێژەی دابارین زیاتر  دەبێت بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچانە تا كاتەكانی شەو بەردەوامی دەبێت . هەروەها پێشبینی دەكرێت هەندێك كات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە بێت . هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت .

پلەكانی گەرما،  پلەكانی گەرما بە نزیكی 2 تـــــا 4 پلە نزم دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاوییەكان ( 5 - 7 ) پلە نزمتر دەبێت.

سبەی شەممە 28ی شوباتی 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران دەبارێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاویەكانی باكوور هەیە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 13  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆك 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ 9 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 20 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن