راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026 ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەوردەبێت، لەكاتەكانی نیوەڕۆ تاكو ئێوارە ئەگەری كەمێك دابارینی نمە باران لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە وە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین وەهەروەها بەفرێكی كەم لەناوچەشاخاوییە سنووریەكانی ئەم ناوچانە دەبارێت وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەلاتی شاری هەولێر و باشووری پارێزگای سلێمانی وەهەروەها هەندی لەناوچەكانی پارێزگای كەركوك هەیە, پاشان بۆ كاتەكانی ئێوارە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 5 ) پلە.
سبەی سێشەممە3ی ئاداری 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (1 – 3) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 14 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران -1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی