پزیشکیان: ئێران خۆبەدەستەوە نادات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 323

راچڵەکین- 
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیامێکدا هێرشەکانی سەر ناوەندە مەدەنییەکانی وڵاتەکەی سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ئەم "تاوانانەدا" نە بێدەنگ دەبێت و نە تەسلیم دەبێت.

پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکان هێرشە بۆ سەر ژیان و بۆردومانکردنی قوتابخانەکان هێرشە بۆ سەر داهاتووی نەتەوەیەک، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بە ئامانجگرتنی نەخۆش و منداڵان پێشێلکارییەکی ڕوونی هەموو بنەما مرۆییەکانە و پێویستە جیهان لە بەرامبەریدا هەڵوێستی هەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی: "من لە پاڵ میللەتە خەمبارەکەماندا وەستاوم"، و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوە و لە بەرامبەر ئەو فشار و هێرشانەی کە دەکرێنە سەر خاک و خەڵکی ئێران، پاشەکشە ناکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن