سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی فەرەنسا باسی چییان كرد؟

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین -

سەرۆكی فەرەنسا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەكات و هەردوولا جەخت لە پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و چارەسەركردنی كێشەكان بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دەكەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3-3-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنساوە پێگەیشت.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەكەدا، دوایین پەرەسەندنەكانی بارودۆخی ناوچەكە، تاوتوێ كران. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كردەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و چارەسەركردنی كێشەكان بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات كرایەوە.

چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكە بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن