بەفرو باران لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026 ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری نمەبارانی كەمی پچرپچڕ هەیە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمدا  وە لە كاتەكانی دوایی نیوەرۆ تاكو ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وە ناوچە سنووریەكانی ئەم دەڤەرە  كەمێك  زیاتر دەبێت پاشان كەشەكە  تارادەیەك سەقامگیر دەبێتەوە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە ( 1- 3 )  پلە.

سبەی سێ شەممە 24ی ئاداری 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ كاتەكانی نیوەرۆ نمە باران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لەناوچەكانی رۆژهەڵات سنووری گەرمیان وە پارێزگاكانی هەڵەبجەو سلێمانی دەستپێدەكات پاشان بۆ كاتەكانی دوایی نیوەڕۆ كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكان، وە هەروەها بەفرێكی كەم لەناوچە سنووریەكانی باكووری رۆژهەڵات دەبارێت. دابارین لەزۆربەی ناوچەكان بەشێوەی نمەباران دەبێت كاریگەری لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەلات زیاتر دەبێت, شایانی باسە كاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.
   
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 14  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆك 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 16 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن