ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

ئابوری

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1206

راچڵەكین

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، حكومەتی فیدراڵ پابەند دەكات بەخەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی فەرمانبەرانی پارێزگاكانی تری عیراق.

لەدانیشتنی ژمارە 14ی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كە شەوی ڕابردوو بەڕێوەچوو، پرسی هەناكردنەوەی نەوتی عیراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەر لەو دانیشتنەدا چەند بڕیارێك دەركرا كە گرنگترینیان:

- پابەندكردنی حكومەتی فیدراڵی بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاكانی دیكەی عیراق.

- پابەندكردنی حكومەتی فیدراڵی بە دۆزینەوەی ڕێگەو دەروازە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عیراق، ئەمەش بۆ ڕێگریكردن لە تێكچوونی دۆخی ئابوری. بەتایبەت لەم بارودۆخە ئەمنییەی ئێستادا، كە  كاریگەری لەسەر بژیوی خەڵك و مووچەی فەرمانبەرانی هەموو پارێزگاكانی عێراق دروست ئەكات.

- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەر هەر بڕیارێك كە یارمەتی حكومەت بدات بۆ بەدیهێنانی ئەوەی لە خاڵی دووەم هاتووە.

- حكومەتی فیدراڵ پێویستە كە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی خۆی بسەپێنێت لە هەموو سەرچاوەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردندا.

- پابەندكردنی حكومەتی فیدراڵ بە جێبەجێكردنی سیستەمی ئاسیكودا (ASYCUDA) لە هەموو پارێزگاكانی عێراق، بەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.

- گرنگە لەناو بەرنامەی كاری حكومەتی داهاتوودا، یاسای نەوت و غاز لە ماوەیەكی دیاریكراودا دابنرێت و بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.

- پابەندكردنی حكومەتی فیدراڵی بە دابینكردنی  سوتەمەنی بۆ كارگە حكومییەكان و كەرتی تایبەت بۆ ڕێگریكردن لە كۆبونەوەی پاشەكەوتی نەوت لە پاڵاوگەكاندا، و دڵنیابوون لە بەردەوامی كاری پاڵاوگەكان، و ڕێگریكردن لەو كەمییەی لەبەرهەمە نەوتیەكاندا ڕوودەدات.

- پابەندكردنی حكومەتی فیدراڵ بە چاكسازی هێڵی عیراقی كە لە كەركووكەوە بۆ ڕۆژئاوای مووسڵ - زومار - پێشخاپور دەڕوات بە ئاراستەی بەندەری جیهان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن