راچڵەكین-
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەئێستادا بەنداوە بچوك و ناوەندەكان، پڕبوون و سەر ڕێژیان كرد.
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026 رگاەیەندراوێكی لەسەر دۆخی بەنداوەكان لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەەو كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەردووبەنداوی دوكان و دەربەندیخان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سەعات ٢٤٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێ هاتووە. بەنداوەكانیش بەم ئاستە ئوایان بەرزبووەتەوە:
- دوكان (٨٣) سانتیمەتر
- دەربەندیخان ( ٣٠) سانتیمەتر.
-بەنداوی دهۆك( ٢.٥) ملیۆن مەتر سێجا داهاتی هەبووە و یەك بەرزبۆتەوە.
-بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن مەتر سێجا داهاتی بوو.
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، ئەمڕۆ بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەكرێ، هەربۆیە دووبارە داوا لەهاوڵاتیان كراوە، بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە لە سیروان و كەناراوەكانی خواروی بەنداوەكان دوربكەونەوە و خۆیان بپارێزن:"پلانی كۆگاكردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانەو سەركەووتوانە بەڕێوەدەچێت."