راچڵەكین-
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەدوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆی زۆرباشیان لەگەڵ ئێراندا ئەنجامداوە، نرخی نەوت زیاتر لە 10 دۆلار دابەزی.
لەئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 101 دۆلارو سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 112 دۆلارو 8 سەنت مامەڵەی پێودەكرا
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 88 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 98 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.