لە ئێران دەیان کەس بە تۆمەتی وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەیان دەستگیرکران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 9

راچڵەکین-
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە: ٦٧ کەس و سیخوڕێک کە ئەندامی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقە، دەستگیرکراون، ئەو کەسانە وێنە و ڤیدیۆی شوێنی بەرکەوتنی مووشەکەکانیان ناردووە بۆ ئەو میدیایانەی دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کار دەکەن تاوەکو بڵاوی بکەنەوە.

ئاماژەیان بەوەشكرد: هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا، دەستبەسەر 88 پارچە چەکی سارد و چەندین نارنجۆکی دەنگی و چەندین ئامێری ئەلیکترۆنیدا گیراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە رۆژانە دەیان کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاوکاریکردنی دوژمنان دەستگیردەکرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن