کامێراکانی ئێران؛ لە چاودێریکردنی خۆپیشاندەرانەوە بۆ هۆکاری کوژرانی سەرکردەکان

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 90

راچڵەکین-
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، سوپای ئیسرائیل هەزاران کامێرای چاودێریی تارانی بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکان بەکارهێناوە.

ئاژانسی "ئاسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە: سوپای ئیسرائیل توانیویەتی هاکی هەزاران کامێرای چاودێری بکات کە دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ چاودێریکردنی هاووڵاتییان و نەیارانیان لە شەقامەکاندا جێگیریان کردبوون، دواتر بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئەو وڵاتە سوودی لێ وەرگرتوون.

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی هەواڵگری و کەسێکی ئاگادار لە وردەکارییەکان ئاماژەی بەوەکردووە: ئێران لە دوای ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو، دەیان هەزار کامێرای لە پایتەخت جێگیر کردبوو بە مەبەستی چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندەران و نەیارانی حکومەت، بەڵام سوپای ئیسرائیل ئەم کامێرایانەی هاککرد و بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکان و شوێنکەوتنیان و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆر لە ناوخۆی ئێراندا سوودی لێ بینین.
روونیشیکردووەتەوە: ئەو زانیارییانەی ئێرانییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاووڵاتییانیان کۆیان کردبووەوە، بووە ئامانجێکی سەرنجڕاکێش بۆ هاککەرەکان، بەتایبەت کە تاران بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە پشت بە ئامێرە ئەلیکترۆنییە چینییەکان و سیستەمە کۆنەکان دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجێکی ئاسان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن