هێرشی مووشەكی بۆسەر بارەگاكانی پێشمەرگە؛ ژمارەیەك شەهیدی لێكەوتەوە

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 212

راچڵەكین-

فەرماندەیی دەڤەری یەكی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بارەگاكانی فیرقەی 7 لە دوو كاتی جیاوازی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئاداری 2026 بە مووشەك كرانە ئامانج.
 
وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاتژمێر 1:50خولەك، بارەگای فیرقە بە پێنج مووشەك بۆردوومان كرا "خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە." 
 
كاتژمێر 2:50 خولەك جارێكی دیكە لە نزیك بارەگای فیرقە و بە دیاریكراوی لە سنووری گوندی كەلەكین، هێرشێكی دیكە بە یەك مووشەك ئەنجامدرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان لەو هێرشە مووشەكییەدا شەش پێشمەرگە بەناوەكانی (پشتیوان مەلا موسا، كەیوان مزەفەر قادر، شەهاب بێخشاشی و زكری بێخشاشی. دوو ئەفسەر بە پلەی ملازم كە بریتین لە ملازم ڕامین ئۆرەماری و ملازم ڕێبەر عەبدال ئەحمەد.) هاوكات نزیكەی 25 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

 



فەرماندەیی دەڤەری یەك دەڵێت: "دووپاتی دەكەینەوە كە هێزەكانمان لە ئامادەیی تەواودان و لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەكان بەردەوامە."
 
لە دەستپێكی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران، هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە 400 درۆن و مووشەك بۆردوومان كراوە، لەو ژمارەیە بەشیكیان دژی هێزەكانی پێشمەرگە بوون.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن