راچڵەكین-
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی بۆردومانكردنی بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە لە سۆران و خەلیفان دئاماژەی بەوەكردووە:" بە هیچ جورێك چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەكرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی كوردستان بدرێتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمرۆ 24-6-2026 لە دوو هێرشی جیاوازدا ، بارەگایەكی فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێكی فرقەی ٥ ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە كردەوەیەكی دوژمنكارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاكارێكی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی ٦ موشەكی بالیستی ئێرانی كەوتن و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیكەش بریندار بوون.
" لە كاتێكدا كە بە توندترین شێوە ئەم هێڕشە و هەموو هێڕشە تیروریستیانەی تر كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان شەرمەزار دەكەین، دووپاتی دەكەینەوە كە ئێمە هەموو مافێكمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەك كە دەكرێتە سەر گەل و خاكەكەمان."
وەزارەتی پێشمەرگە لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت:" بە هیچ جورێك چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەكرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی كوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم كورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەكەوێت."
وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە هەموو لایەك دەكات شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی كوردستان بە دوور بگرن، هەروەك داوا لە حكومەتی فیدراڵ، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستانی هەرێمی كوردستان دەكات بەرانبەر ئەم پێشێلكاریانە بێدەنگ نەبن و سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباكانە دابنرێت.