بەفرو باران لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئاداری 2026 ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین سەرەتا پێش نیوەڕۆ لە ناوچەكانی كەركووك و گەرمیان دەست پێدەكات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە كە هەندێ جار هەورە بروسكەی لە گەڵ دەبێت لە ناوچەكانی گەرمیان، وە لە ئێوارەو شەودا باران بارین زیاتر دەبێت لە ناوچەكانی گەرمیان و ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی هەرێم. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە.

سبەی چوار شەممە 25ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكان وە بۆ ماوەیەكی كورت خایەن باران بارینی بە لێزمە دەبێت لە سنوری گەرمیان و كەركووك و ڕۆژهەڵاتی هەولێر و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك وە لە دوای نێوەڕۆ وە نمە باران و بارانی مام ناوەند كە هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە, لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنج شەممەدا تا ڕادەیەك باران بارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
دهۆك 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن