راچڵەكین-
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ڕەزامەندی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانیان بەدەست هێناوە بۆ ئەوەی بە خێرایی كۆتایی بە جەنگ بهێنرێت.
رۆژنامە ئیسرائیلییەكە ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان ویتكۆف و جارید كۆشنەری زاوای دۆناڵد ترەمی لەلایەك و عیراقچی لەلایەكی تر، بڵاوكردووەتەوە.
لەو پەیوەندییەدا، بەرپرسانی باڵای ئەمریكاو ئێران بەشداریان كردووە" بەڵام ئیسرائیل لەو پەیوەندییە دوورخراوەتەوە، تەنانەت هیچ راپۆرت و زانرییەكیشی لەلایەن واشنتۆنەوە پێنەدراوە." وەك رۆژنامە ئیسرائیلییەكە بڵاویكردووەتەوە.
عیراقچی، بەبەرپرسانی ئەمریكی راگەیاندووە:" من لێرەم، دوای ئەوەی ڕەزامەندی موجتەبا خامنەییمان وەرگرتووە، بۆ داخستنی دۆسێكە لە نزیكترین وادەدا ئەگەر بێتو مەرجەكانمان پەسەند بكرێن" ئەوەش بەووتەی كەسانێك كە ئاداگاری ناوەڕۆكی پەیوەندییەكە بوون.
بە ووتەی بەرپرسێكی ئیسرائیلی بۆ رۆژنامەكە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە، ئەمریكییەكان لەوە دڵنیا ببنەوە عیراقچی بەمۆڵەتی كەسانی باڵای ئێران هاتووە بۆ گفتوگۆ.
لەلایەكی ترەوە، ئەوە ئاشكرا كراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا كە دواتر كراوەتە ڕەشنووس و لەنێوان هەردولادا ئاڵوگۆڕی پێكراوە، ئێرانییەكان ئامادەییان نیشانداوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گواستنەوەی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو بگوازنەوە بۆ ڕووسیا، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ سازشێك لەسەر بەرنامەی مووشەكە بالیستییەكانیان یاخود كۆتایی هیچنان بەپیتاندنی یۆرانیۆم لەناو خاكی ئێراندا بكەن.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ویتكۆف بەدەنگی بەرز بە عیراقچی وتووە:" ترەمپ رایگەیاندووە چیتر ئێران یۆرانیۆم ناپیتێنێت." وەك رۆژنامە ئیسرائیلییەكە بڵاویكردووەتەوە.
لە ڕۆژی چوارەمی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، كەناڵێكی پەیوەندی لە ڕێگەی نێوەندگیرێكەوە لە نێوان ئێران و ئەمریكا كرایەوە؛ عەلی لاریجانی سكرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بوو كە لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا، دیارترین ئەو بەرپرسانەی ئێران بوو كە پەیامەكانیان بە واشنتۆن دەگەیاند لەڕێی ویتكۆف و كۆشنەر.
ئەمریكا و ئێران ئامانجیان ئەوەیە لەم هەفتەیەدا چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن، یەكەمینیان لەنێوان جەی دیی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكاو عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێراندا دەبێت كە تیایدا رێگەكانی كۆتایی هێنان بەو جەنگە تاوتوێ دەكەن.