وەزارەتی پێشمەرگە ئەم كارە لە فەرماندەو ئەفسەران قەدەغە دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین -

وەزارەتی پێشمەرگە، لێدوان و پێدانی زانیاری بە راگەیاندنەكان لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە قەدەغە دەكات و راشیدەگەیەنێت بە هیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە راگەیاندنەكان بێنە ناو بارەگاو شوێنە سەربازییەكان و دەبێ خۆیان بە دوور بگرن لە گرتنی وێنەو ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان.

ئەمڕۆ سێشەممە 24-3-2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، رێنماییەكی بڵاوكرەوە و گشت ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە وەزارەتەكەی پابەندكردووە بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێنماییەكە.

دەقی رێنماییەكە:

بۆ گشت ئەفسەر و پێشمەرگەكان

١. جەخت دەكەینەوە، كە بە هیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە راگەیاندنەكان بێنە ناو بارەگاو شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە گرتنی وێنەو ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان.

٢. لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەكان لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

٣. بە هەموو شێوەیەك بڵاوكردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پۆستكردنیان قەدەغەیە.

٤. بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تكایە هەر پەیج و ئەكاونتێك دەبینن كە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاو دەكاتەوە، لینكی پەیجەكەمان بۆ بنێرن تاوەكو لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

٥.  هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك پێشێلی ڕێنماییەكان بكات، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و كارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەكرێت.

٦. پێویستە ئەفسەرانی راگەیاندن و هۆشیاری لە یەكە سەربازییەكان، ئۆپەراسیۆنەكان، هەواڵگری، چاودێری وردی تەواوی جموجوڵەكانی پێشمەرگە و ئەفسەران بكەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخش بكەن.

٧. ئێمەش لە بەرێوەبەڕایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەك لەم خاڵانە و وەرگرتنی رێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی 
وەزارەتی پێشمەرگە 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن