ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەی مەسرور بارزانی و هاكان فیدان ئاشكرا بوو

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66

راچڵەكین -

وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەنجامدا و سەرەخۆشی و هاوخەمی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەكی بالیستیی ئێران بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24-3-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیاوە پێگەیشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، لە پەیوەندییەكەدا، وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و توركیای بە سەرۆكی حكومەت گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەكی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە، هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

لە بەرامبەردا سەرۆكی حكومەتی هەرێم سوپاسی پەیوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی توركیای كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن