ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی چەند بڕیارێك دەردەكات

عێراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا چەند بڕیارێكی گرنگ دەردەكات بۆ رێگریكردن لە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان و پاراستنی سەروەریی عیراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 24-3-2026، ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی دەركرد.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێك دەركران:

1 - رووبەڕووبوونەوەو بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشە سەربازییانەی كە لەڕێی درۆن و فڕۆكەی جەنگی بارەگا و پێكهاتە ئەمنییە فەرمییەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە بەئامانج دەگرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای مافی بەرگری لەخۆكردن.
 
2- راوەدووانی ئەو كەس و لایەنانەی كە بەشداریی لە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەمنییەكان و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان و نێردە دیپلۆماسییەكان دەكەن، رێكاری یاسایی لەدژیان دەگیرێتەبەر و فەرمانی دەستگیركردنیان كە لە دادگاوە دەرچووە، جێبەجێدەكرێت.

3- وەزارەتی دەرەوە رێكارەكانی تایبەت بە پێشكەشكردنی سكاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایش بگرێتەبەر بەرامبەر هەر هێرش  دوژمنكارییەك و لێكەوتەكانی، باڵیۆزی ئێران و كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكاش بانگهێشت بكرێن و بەفەرمی یاداشتی ناڕەزاییان پێشكەش بكرێت بەرامبەر ئەو هێرشانەی كە بارەگاكانی حەشدی لە ئەنبار و ناوچەكانی دیكە و بارەگاكانی پێشمەرگە لە هەولێر بەئامانج گیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن