كارداشیان
ڕاچڵهكین-
دوای ته‌نها یه‌ك كاتژمێر له بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆرێك له ده‌مامك له‌لایه‌ن خانمه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" له بازاڕه‌كاندا نه‌ماوه و ته‌واو بووه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كارداشیان داواكاری چاوه‌ڕوان نه‌كراوی له‌سه‌ر بووه و بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیاتی ده‌مامكی دیكه ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت.
ئه‌م جۆره ده‌مامكه له قوماش دروستكراوه كه پێكهاتووه له " نایلۆن و سپاندكس" و 5 ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی پێست بگونجێت و نرخی هه‌ر دانه‌یه‌ك 8 دۆلاره .