راچڵەكین -
هێزەكانی سوپای پاسداران چوار گروپی سیخوڕی لەناوخۆی ئێران دەستگیر دەكات كە لەچەندین كەس پێكهاتوون و كاریان بۆ ئەمریكا و ئیسرائیل كردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 31-3-2026 میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، چەندین كەس لەشارەكانی ئێران لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە دەستگیركراون كە تۆمەتبارن بە كاركردن لە بەرژەوەندی ئەمریكا و ئیسرائیل.
دەستگیركراوەكان، كە ژمارەكەیان ئاشكرا نەكراوە، بریتی بوون لە چوار گروپ، كە كاریان سیخوڕیكردن بووە بەسەر دامەزراوەكانی ئێران بۆ بەرژەوەندیی ئەمریكا و ئیسرائیل، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستبەسەر چەند ئامێر و كەلوپەلێكدا گیراوە كە ئەندامانی ئەو گروپانە بۆ كاری سیخوڕیكردن بەكاریان دەهێنا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، ئەندامانی گروپە سیخوڕییەكان لەچەندین شاردا گیراون، بەڵام ناوی شارەكان ئاشكرا نەكراوە.