راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەشێوەیەكی جددی تاوتوێی كشانەوە لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەنتی ( ناتۆ) دەكاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەیلی تەلەگرافی بەریتانی، ناتۆ كە 77 ساڵ پێش ئێستا دروستكراوە بە " پڵنگی لەكاغەز دروستكراوە" وەسفدەكات و دەڵێت، بڕیاری كۆتایی هێنان بە ئەندامێتی لەو هاوپەیمانێتییە قۆناغی چاوپێداخشانەوەی تێپەڕاندووە.
توڕەیی و بێزاری ترەمپ لە ناتۆ دوای ئەوە دێت كە وڵاتانی ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتییە داوایەكی سەرۆكی ئەمریكایان ڕەتكردەوە بۆ ڕەوانەكردنی كەشتی جەنگی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز كەلەلایەن ئێرانەوە داخراوە.
ترەمپ لەدرێژەی لێدوانەكەیدا ووتی:" هەر كاتێك پێویست بووبێت، ئەمریكا بێ بیركردنەوە لەگەڵ ناتۆ بووە، ئۆكراینا كێشەی ئێمە نەبوو، بەڵام ئێمە لەوێ بووین، ئەوە تاقیكردنەوەیەك بوو، بەڵام ئەوان بۆ هاوكاریكردنی ئێمە نەبوون."