راچڵەكین -
سوپای رووسیا كۆنترۆڵكردنی تەواوی خاكی كۆماری لۆهانسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا رادەگەیەنێت و لەمیانی شەڕو پێكدادانەكانی 24 كاتژمێری رابردووش لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ، زیاتر لە هەزار و 345 سەربازی ئۆكراینا كوژران.
بەگوێرەی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی رووسیا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 1-4-2026 بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی ئەو وڵاتە كۆتاییان بە شەڕ لە بەرەی لۆهانسك هێنا و شەوی رابردوو توانییان دوایین شارۆچكە لە كۆماری لۆهانسك كۆنترۆڵ بكەن، بەمەش تەواوی خاكی ئەو كۆمارە كەوتە دەست رووسیا، كە زیاتر لە دوو ساڵە وەك بەشێك لە خاكی رووسیا ناساندوویەتی.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانیان لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ لە پێشرشەویی بەردەامدان و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چەندین پێگەی گرنگ و ستراتیجیی سوپای ئۆكراینایان كۆنترۆڵكردووە و هەزار و 347 سەربازی ئەو وڵاتەش لە بەرەكانی جەنگدا كوژراون.