راچڵەكین -
قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سبەینێ غاز بەسەر ماڵان دابەشدەكرێت و داواش لە هاووڵاتییان دەكات بە هیچ شێوەیەك سەردانی كارگەكان نەكەن.
لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ چواشەممە 8-4-2026، كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەكرێت بەسەر ئەو ماڵانەی كە ناویان لای ئەو بریكارانەیە كە لە لیستی خوارەوەدا هاتووە.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، هەر ماڵێك یەك بتڵ غازی پێدەدرێت، پێویستە ئەو كەسەی غازەكە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراك و كارتی نیشتمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت.
لیژنەی سووتەمەنیی قایمقامیەتی هەڵەبجە داواشی لە هاووڵاتییانی شارەكە كردووە بە هیچ شێوەیەك سەردانی كارگەكان نەكەن، چونكە لەوێ بتڵە غاز بە هیچ كەسێك نادرێت.