هۆكاری سەرهەڵدانی قەیرانی غاز و بەنزین لە عیراق ئاشكرا دەكرێت

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین -

شارەزایەكی بواری هۆكاری سەرەكیی سەرهەڵدانی قەیرانی غاز و بەنزین لە عیراق ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: داخستنی گەرووی هورمز و گەڕانەوەی دوو كۆمپانیای بیانی، كە سەرپەرشتی پڕۆەیەكی گرنگی وزەیان لە عیراق دەكرد، دوو هۆكاری سەرەكیی ئەو قەیرانە بوون.

بەهۆی جەنگی ناوچەكە و داخستنی گەرووی هورمز، ماوەیەكە عیراق دووچاری قەیرانێكی سەختی كەمیی غەزی ماڵان و بەنزین بووەتەوە، نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری، هۆكاری سەركیی سەرهەڵدانی قەیرانی غاز و بەنزینی ئاشكراكرد و رایگەیاند:

بەهۆی جەنگ و داخستنی گەرووی هورمز، كە بووە  بەربەست لەبەردەم هەناردەكردنی نەوتی عیراق لەرشێی باشوورەوە، بەرهەمهێنانی نەوت لە 4 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بۆ ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل كەمبووەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كەمبوونەوەیە بووە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غازی هاوشانی نەوت لە 1700 بۆ 700 پێ سێجا، دواجار كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی بتڵی غاز لە 8500 تۆن بۆ 4000 تۆن لە رۆژێكدا، ئەمەش كەمبوونەوەی بڕی پێداویستیی ناوخۆی لێكەوتەوە.

بە وتە ینەبیل مەرسوومی، داخستنی گەرووی هورمز و نەتوانینی پاڵاوگەكانی عیراق بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوتی رەش و نەمانی توانای عەمابكردن، بووە هۆی كەمبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی بەنزین، هاوكات لەگەڵ داخستنی یەكەی (FCC) بەهۆی گەڕانەوەی هەردوو كۆمپانیای ژاپۆنی و فەرەنسی (سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە لە عیراق) كە رۆژانە نزیكەی 55 هەزار بەرمیل نەوتی رەشی دەپاڵاوت و دەكرایە بەنزینی موحەسەن، بووە هۆی فراوانكردنی كەلێنی نێوان كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و زیادبوونی خواستی ناوخۆیی، بەو هۆیەشەوە قەیرانی بەنزین دروستبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن