راچڵەكین-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، دەستبەسەركردنی نادادپەروەرانە یان ڕفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریكی قبوڵ ناكرێت.
ماركۆ ڕۆبیۆ، دوای ئازادكردنی شێلی كیتلسن ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی لەلایەن گرووپی(كەتائیبی حزبوڵڵا) لەعیراق، لەڕاگەیەندراوێكدا، سەرباری خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەئازادكردنەكەی شێلی، سوپاسی هەریەك لە نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، وەزارەتی جەنگ، كارمەندانی ئەمریكا لە ئاژانسە جیاوازەكان، و ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق و هاوبەشە عێراقییەكانیان دەكات بۆ هاوكارییەكانیان لە دەستەبەركردنی ئازادكردنی ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریكییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئەم دەرئەنجامە سەركەوتووە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ-ە، بەرامبەر بە سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی #ئەمریكی لە هەر كوێیەكی جیهان بن.
رۆبیۆ دەڵێت، دەستبەسەركردنی نادادپەروەرانە یان ڕفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریكی قبوڵ ناكرێت:" بەردەوام دەبین لە بەكارهێنانی هەموو ئامرازێك بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئەمریكی بۆ نیشتمان و لێپرسینەوە لەوانەی كە بەرپرسیارن. خەممان ڕەویەوە كە ئەم هاووڵاتییە ئەمریكییە ئێستا ئازادە و لە كارداین بۆ پاڵپشتیكردن لەوەی بە سەلامەتی عێراق بەجێبهێڵێت."