كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 284

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی نیسانی 2026 ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەكان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی لە ناكاو و كە هەندێ كات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت ، پێشبینی نمە بارانی كەم دەكرێت بۆ سەنتەری پارێزگاكان لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بە تایبەت پاڕێزگای (سلێمانی دهۆك هەڵەبجە) سەنتەری قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری گەواڵە بارانی دەبێت .لە شەودا كەشەكە تا ڕادەیەك سەقامگیر دەبێت ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

سبەی پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەور زیاتر دەبێت. ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی كورت خایەن دەبێت هەندێ ناوچە كەشەكەی سەقامگیرە هەندێ ناوچەی تر ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە. سەبارەت بە كاریگەری ئەو باران بارینەی پێشبینی دەكرێت بۆ سبەی پێنج شەممە  سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ و بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی هەندێ كات باران بارینی مامناوەندی دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن