راچڵەكین-
بەهۆی رێككەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئەمریكا و كردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتووچیۆ كەشتییە نەوتهەڵان، نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 92 دۆلار و 42 سەنت دابەزی، لەكاتێكدا دوێنێ بە 111 دۆلارو 3 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 93 دۆلارو 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.