ناتانیاهۆ: هەر كاتێك بێت ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ دژی ئێران

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەكانیان، ئامادەن لەهەر كاتێكدا بێت جەنگ دژی ئێران دەستپێبكەنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، رایگەیاند، لەماوەی شەش هەفتەی ڕابردووی هێرشەكانی سەر ئێران، ئیسرائیل دەسكەوتنی مەزنی هەبووە، كۆمەڵە دەسكەوتێك كەلە ڕابردوویەكی نزیكدا بەدیهێنانیان وەك خەون وابوو.

" ئێستا ئێران لەهەر كاتێكی پێشوو لاوازتر بووەو بەپێچەوانەوە ئیسرائیل بەهێزتر بووە." ناتانیاهۆ وا دەڵێت.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەكرد، وڵاتەكەی هێشتا چەند ئامانجێكی لەپێشە كە پێویست دەكات  بەدیانبهێنێت جا لەڕێگەی رێكەوتن یاخود دەستپێكردنەوەی جەنگ بێت " پەنجەكانی ئیسرائیل لەسەر پەلەپیتكەكانن."

وتیشی:" رێكەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكاو ئێران دوای گفتوگۆكردن بووە لەگەڵ ئیسرائیل."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن