کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 215

راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچي شاخاوییە سنوورییەکانیش نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و هەندێک کاتیش تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن