راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا بە ئێران بەرامبەر وەرگرتنی باج لەو كەشتییە نەوت هەڵگرانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
دۆناڵد ترەمپ، لە تێچەنێكدا لە سەكۆی تروس سۆشیال ئاماژەی بەوەكردووە:"هەندێك ڕاپۆرت باس لەوە دەكەن ئێران باج لەو كەشتییە نەوت هەڵگرانە وەردەگرێت كە بەگەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، باشترە ئەو كارە نەكات، ئەگەر بەڕاستی ئەو كارە دەكات، باشترە وازبهێنێت."
" ئەو كارەی ئێران زۆر خراپەو بەشێك نییە لەو ڕێكەوتنەی لەنێوانیاندا هەیە، دەبینن زۆر بەخێرایی نەوت بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت جا بەهاوكاری ئێران بێت یاخود نا."