ئیسرائیل سزا بەسەر وڵاتێكی ئەوروپا دەسەپێنێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 225

راچڵەكین -

بەهۆی هەڵوێستەكانی دژ بە ئیسرائیل و تۆمەتباركردنی سوپای ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا نوێنەری ئیسپانیا لە سەنتەری هەماهەنگیی كریات جان دەربكات و راشیگەیاند: هەر وڵاتێك هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل، رێگەی پێنادەین ببێتە هاوبەش لە ئایندەی ناوچەكە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێكدا هێرشێكی توندی كردە سەر ئیسپانیا و تۆمەتباریكرد بە دژایەتیكردنی وڵاتەكەی و رایگەیاند: حكومەتی مەدرید ناوبانگی سەربازە پاڵەكانی سوپای بەرگریی ئیسرائیلی لەكەدار كردووە و تۆمەتی بێ بنەمای ئاڕاستەكردوون، لەكاتێكدا سەربازەكانمان بە رەوشتترین سەربازن لەسەر ئاستی جیهاندا.

نەتانیاهۆ وتی:" چیتر بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەو لایەنانەی لەبری ئەوەی هێرش بكەنە گروپە تیرۆریستییەكان، هێرشی ناڕەوا دەكەنە سەر وڵاتەكەمان".

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هەڵوێستە دوژمنكارییەكانی ئیسپانیا، بڕیاریدا نوێنەری ئەو وڵاتە لە سەنتەری هەماهەنگیی كریات جان دەربكات و رایگەیاند: ئەو وڵاتانەی هێرشی ناڕەوا دەكەنە سەر ئیسرائیل نابنە هاوبەشمان بۆ دیاریكردنی ئایندەی ناوچەكە، هەر وڵاتێكیش جەنگی دیپلۆماسی لەدژمان بەرپا بكات، دەبێ دەستبەجێ باجی كارەكەی بدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن