راچڵەکین-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرکەوتنی سەربازیی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند و جەختیکردەوە، گەرووی هورمز بە ڕێککەوتن یان بێ ڕێککەوتن دەکرێتەوە.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ڕێگە نادەین باج بەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکاندا لە گەرووی هورمز بسەپێنن، ئەو گەروووە جارێکی دیکە دەکرێتەوە و مەرجی یەکەممان ئەوەیە کە هیچ پیتاندنێکی ئەتۆمی لە ئێراندا بوونی نەبێت".
وتیشی: ئێران لە رووی سەربازییەوە دۆڕاوە و توانایەکی کەمیشی ماوە بۆ دروستکردنی مووشەک، ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر گەشتیاریی دەریایی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا نادەین و ئەگەر پێویست بکات بە شێوەیەک لە شێوەکان کۆتایی بەو بابەتە دەهێنین".
روونییشیکردەوە: تیمێک کە جەی دی ڤانس و جارید کۆشنەر لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و دواتر دەبینین کارەکان سەبارەت بە ئێران چۆن بەڕێوە دەچن".