لەبارەی سەرۆککۆمارەوە یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەدان

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 70

راچڵەکین-

میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە: لە ئێستادا شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ شاندێکی پارتی لە ماڵی فوئاد حوسێن کە یەکێکە لە کاندیدەکانی سەرۆککۆمار و هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراقە، لە کۆبوونەوەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کردنە لەسەر پرسی کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق و گەیشتن بە رێککەوتن لەوبارەیەوە.

شایەنی باسە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام بدات و لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا پێویستە کاندید 220 دەنگ یاخود زیاتر بەدەت بهێنێت، ئەگەر لەو گەڕەدا پڕۆسەکە یەکلایی نەکرایەوە، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا رکابەری لەنێوان ئەو دوو کاندیدە دەکرێت کە زۆرترین دەنگیان لە گەڕی یەکەم بەدەستهێناوە و خاوەن زۆرینەی دەنگی ئەم گەڕە، وەک سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن