راچڵەکین-
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، ڕەخنەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بەرامبەر بە پاپا لاوونی چواردەهەم بە "قبوڵنەکراو" وەسف کرد و داکۆکی لە پێگەی کەنیسە کرد لە بانگەشەکردن بۆ ئاشتی جیهانی.
میلۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پاپا رابەری کەنیسەی کاسۆلیکە و کارێکی تەواو سروشتی و دروستە کە داوای کۆتاییهێنان بە جەنگەکان بکات و سەرکۆنەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بکات.
ئەم کاردانەوەیەی ئیتاڵیا دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ هێرشی کردە سەر پاپا و وتی: من هەوادارێکی سەرسەختی پاپا نیم و پاپا خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر لیبراڵییە.
لای خۆشییەوە، پاپا لە وەڵامێکی کورتدا جەختی کردەوە کە ئەو پیاوێکی سیاسی نییە و هیچ مەبەستێکی نییە بچێتە ناو ململانێ و مشتومڕی سیاسییەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا.