راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14-4-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بارانبارین هەیە، لە ئەمڕۆشەوە تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو، هەرێمی كوردستان لە ژێر كاریگەریی هیچ شەپۆڵێكی باران نابێت. پلەكانی گەرماش چەند پلەیەكی سیلیزی بەرزدەبیتەوە.
سبەی چوارشەممە 15-4-2026، كەشی ناوچەكە بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، ناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەور دەبێت. هاوكات پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی