18 كەس لەهێرشێكی چەكداریدا لە قوتابخانەیەكی باكوری كوردستان برینداربوون

جیهان

14/04/2026     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین

لەهێرشێكی چەكداریدا لەناو قوتابخانەیەكی ناوەندی لە رۆهای باكووری كوردستان، لانی كەم 18 كەس برینداربوون، هاوكات هێرشبەرەكە خۆی كوشت.

كەناڵی سكای نیوز لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، هێرشەكە لەناو قوتابخانەكەو لەلایەن خوێندكارێكەوە ئەنجامدراوە، سەرەتا بەشێوەی هەڕەمەكی تەقەی كردووە، بەهۆیەوە 18 خوێ،دكار برینداربوون، دواتر ژمارەیەك خوێندكاری بەبارمتەگرتووەو دواجار خۆی كوشتووە.

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هیچ زانیارییەكانیان لەبارەی پاڵنەرەكانی ئەو خوێندكارە بۆ ئەنجامدانی هێرشەكەو دۆخی تەندروستی خوێندكارە بریندارەكان بڵاونەكردووەتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن