ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت دەدات بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەم كەسە لەعیراق

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

راچڵەكین-

حكومەتی ئەمریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت دیاریكردووە بۆ هەر كەسێك كە زانیاریان پێبدات لەسەر رابەری كەتائیبی حزبوڵلای عیراق.

حكومەتی ئەمریكا دەڵێت، ئەحمەد حمێداوی، رابەری كەتائیبی حزبوڵلای عیراق (گرووپێكی تیرۆرستی عیراقی سەر بەئێرانە) بەرپرسە لە ئەنجامدانی هێرش بۆسەر دامەزراوە دبلۆماسییەكانی ئەمریكا، ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریكی و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی عیراقی.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ئەگەر زانیاریت لەسەر ئەحمەد حەمیداوی هەیە، لە ڕێگەی هێڵی پێدانی زانیاریی پارێزراومان لە وێبگەڕی تۆر (Tor)، یان بە نامە لە ڕێگەی بەرنامەی سیگناڵ (Signal)ەوە بۆمان بنێرە. دەکرێت زانیارییەکانت بتکەنە شایستەی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونت و وەرگرتنی پاداشت ."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن