راچڵەكین-
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئامادەیی نیشاندەدات بۆ كشانەوە لەكاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق بەڵام بەو مەرجانەی كە خۆی دەیەوێن.
محەممەد هادی شممەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی خزمەتگوزاریی، لەچاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار سەردانی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایان كردووەو گفتوگۆیان لەسەر پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق كردووە.
"مالیكی نەرمی نیشانداوە بۆ كشانەوە لە كاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە، بەڵام مەرجی ئەوەی هەبووە، كاندیدەكانی تریش بۆ هەمان پۆست ( مەبەست محەممەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادی) بكشێنەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەكردووە سەرەتا سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە زۆرینەی دەنگ كاندیدیان كردووە، بۆیە پێویستە بە زۆرینەی دەنگیش كاندیدكردنی بكشێنرێتەوە " پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی خزمەتگوزاریی وا دەڵێت.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە، بەگوێرەی زانیاریەكانیش زۆرینەی سەركردەكانی ئەو چوارچێوەیەش كۆكن لەسەر كشانەوەی نوری مالیكی لەكاندیدبوون بۆ پۆستی سەركۆوەزیرانی داهاتووی عیراق.